Skip to the content

یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تورکیا ئامادەیه‌ لە کوردستان کار بکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی کرد لە جاھید ئۆکلاپ ئەندامی دەستەی گرووپی کۆمپانیاکانی تەفکەن و تیمی کۆمپانیاکە ، لەمیانەی گفتوگۆکانیان جێگری بۆردی جێبەجێکاری گرووپی تەفکەن ئامادەیی کۆمپانیاکەی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازی و وزەو رێگەوبان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی کە ئەزموونی ٦٥ ساڵ کارکردنیان ھەیە و ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کاردەکەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی کردن و پێی راگەیاندن ، ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازیی و پڕۆژە ستراتیژییەکان ، پێویستی بەپەرەپێدان و دروستکردنی شار و ناوچەی گەورەی پیشەسازی ھەیە ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بەئەزموونی کۆمپانیا گەورەکانی جیھان ھەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد ، خۆشحاڵن کۆمپانیایەکی وەکو تەفکەنی تورکیا کە لە چەندین وڵاتدا کاردەکات ، بێنە کوردستان و پڕۆژە ئەنجام بدەن.