حکومەتی ھەرێم ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرە سویدییەکان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی لە یۆناس لۆڤێن باڵیۆزی سوید لە عێراق و بۆتان ساڵح بەرپرسی کارگێڕی کونسڵخانەی سووید و کۆمیسیاری بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد ، لەمیانەی کۆبوونەوەکە ، تاوتوێی دۆخی وەبەرهێنان و فراوانکردنی پەیوەندیییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان سوید کرا.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، ئاماژەی بەوەکرد ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی بیانی هەیەو بۆ ئەمەش حکومەت ئامادەیە تەواوی ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و سویدی بکات ، هەروەها دەیانەوێ وەبەرهێنانی سویدییەکان لە کوردستان ببینن.
باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوەکرد ، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیەو بەهۆی ئەو بارودۆخە ساقامگیرییەکی هەیە ، دەخوازن پەیوەندییەکانیان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا پتەوتر بکەن ، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لەسەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد ، هەلەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بخەنە بەردەستیان ، چونکە لە سێکتەری پیشەسازی و گواستنەوەو تەندروستی و خوێندن و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی ئەزموونێکی زۆر باشیان هەیەو دەیانەوێت کار بکەن.
بە ئامانجی هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و سوید ، بڕیارە چەند وەبەرهێنەرێکی سویدی بێنە کوردستان و هەروەها شاندێکی وەبەرهێنانیش سەردانی ستۆکهۆڵم بکەن.