دەستەی وەبەرهێنان ئامادەکاری بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ناو دەستە و بەڕێوەبەرانی گشتی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، تیشکی خستەسەر بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەسانی کەمدەرامەت و کرێنشینان دروست دەکرێن و جەختی لەسەر خێرا لە جێبەجکردنی ئەو یەکە نیشتەجێ بوونانە کردەوە. هەروەها بۆچوونی ئامادەبووانی لەبارەی دیاریکردنی پارەی پێشەکی و نرخی شووقە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان وەرگرت.
بڕیارە لە دابەشکردنیان ئەولەویەت بدرێتە ئەو کەسانەی کە هەژار و کەمدەرامەتن و توانای داببینکردنی کرێی خانوونیان نییە، لەهەمان کاتدا لە هیچ پڕۆژەیەکی حکومەت سوودمەند نەبوون.