Skip to the content

دووەم گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی خۆراک ، دەیەوێ وەبەرھێنان لە کوردستاندا بکات..

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- کۆمپانیای پیشەسازی خۆراکی نێودەوڵەتی ئیماڕاتی ، کە دووەم گەورەترین کۆمپانیایە لە پیشەسازی خۆراک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، دەیانەوێ وەبەرھێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا بکەن.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئیماراتییەکە کردو ، رایگەیاند ، خاک و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ کشتوکاڵی لەبارو گونجاوەو دەرفەتیش هەیە کۆمپانیاکانی ئیمارات وەبەرهێنانی بۆ بکەن ، هەروەها هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئامانجی کابینەی نۆیەم و دیدگای رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ، گرنگیدان و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکە.
کۆمپانیا ئیماراتییەکە ، بڕیارە لەرێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە ، بەرھەمی کشتوکاڵی کوردستان بە بازاڕ بکات ، لەوانە برنج و قەزوانی کوردی و ھەنار و بەرھەمەکانی دیکە ، دەکەنە براندێکی جیھانی و ھەناردەی دەکەن.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢