شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە لەندەن ھەوڵی راکێشانی سەرمایەی بیانی بۆ کوردستان دەدەن..
![](/media/12095/whatsapp-image-2022-05-24-at-102856-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132978944040000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کە پێکھاتوون لە وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ، ھەروەھا چەندین وەبەرھێنەرو بازرگان ، بەشداری کۆنفرانسی ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانی IBBC کرد..
لە کۆنفرانسەکەدا د. محمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و د. دارا رەشید وەزیری پلاندانان، بەشداری یەکێک لە پانێڵەکانیان کرد و تیشکیان خستەسەر ھەلەکانی وەبەرھێنان و وەبەرھێنانی کەرتی تایبەت و گشتی لە ھەرێمی کوردستان. سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە سەرمایەدار و وەبەرھێنەرانی بەریتانی و بیانییەکانی راگەیاندووە ، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە وەبەرھێنانی بیانی ھەیەو چەندین دەرفەتی زێڕێن ھەن بۆ کۆمپانیا بیانیەکان ، بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەندروستی و بانک و پەروەردە ،ھەروەھا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بە دۆخی وەبەرھێنان لە کوردستان ، ژمارەیەک کۆمپانیای بەریتانی و جیھانی بانگھێشتی کوردستان کردووە.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان