سـاڵانـە نـزیـکـەی ٥ مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن له ههرێمی كوردستان بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ھـەریـەک لـە د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و کـەمـال مـوسلـیم وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی لـەگـەڵ خـاوەن و نـوێـنـەرانـی پـتـر لـە ٢٨ کـارگـەی شـیـش و پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا کـۆبـوونـەوە.
نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـانـی شـیـش پـوخـتـەیـەکـیـان لـە بـارەی پـێـشـکـەوتـنـەکـانـی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە کـوردســتـان خـسـتـەڕوو و ئـامـاژەشـیـان بـە گـریـنـگـی ھـەبـوونـی ئـەو کـارگـانـە کـرد بـۆ ژێـرخـانـی ئـابـووری وڵات لـە پـڕکـردنـەوەی پـێـداویـسـتـییـە نـاوخـۆیـیـەکـان و ھـەنـاردەکـردنـیـان بـۆ نـاوەڕاسـت و خـوارووی عـێـراق .
دواتـر خـاوەنـکـار و نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـان چـەنـد داواکـاریـەکـیـان پـێـشـکـەش بـە وەزارەتـی بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ، و دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـرد ، لـەوانـە گـۆڕانـکـاریـکـردن لـە ھـەنـدێ یـاسـا بـۆ پـاراسـتـنـی بـەرھـەمـە نـاوخـۆیـی و پـاڵـپـشـتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان بـۆ کـارگـەکـانـی شـیـش لـە پـێـنـاو بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـەکـانـیـان بـە ئـاراسـتـەی بـەرەو پـێـشـبـردنـی پـیـشـەسـازی ئـاســن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا و نـاردنـە دەرەوەی بـەرھـەمـەکـانـیـان، داواشـیـانـکـرد کـواڵـێـتـی کـۆنـتـرۆڵی مـەرزەکـان تـونـد بـکـرێـت بـۆ ئـەوەی ئـاسـنـی خـراپ ھـاوردەی وڵات نـەکـرێـت.
پـاشـان وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـیـان لـە داواکـاری خاوهن كارگهكان كرد و ئـامـادەیــیـشـیـان نـیـشـانـدا بـۆ ھـەر کـارئـاسـانـیـەک بـۆ خـاوەنـکـاران بـە مـەبـەسـتـی بـەردەوامبـوونـیـان و بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـھـێـنـان .
حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـار بـۆ دامـەزرانـدنـی ژێـرخـانـی ئـابـووریـیـەکـی بـەھـێـز دەکـات لـە رێـگـەی کـارگـەکـانـی کـەرتـی تـایـبـەت، لـە ئـێـسـتـادا ٢٣ کـارگـەی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا ھـەن و سـاڵانـە نـزیـکـەی ٥ مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت ، ئهم كارگانه نـزیـکـەی ٣٦٤ ھـەزار ههلی كاریان بهشێوهی راسـتـەوخـۆ و نـاراسـتـەوخـۆ بۆ هاووڵاتیان رەخـسـانـدووە، لـەو ژمـارەیـەش زیاتر لـە ٨٥٪ دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـیـن.