خـانـەوادەی شـەھـیـدان ، پـێشـمـەرگـە ، پـەکـكەوتــووانـی سەنـگـەر لـە پـێـشـیـنـەن لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان و نـیـشـتـەجـێـبوون
![](/media/15925/whatsapp-image-2022-10-20-at-104056.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133107255010000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ ژمـارەیـەک لـە پـەرلـەمـانـتـارانـی لـیـژنـەی پـێشـمـەرگـە لـە پـەرلــەمـانـی کـوردســتـان کــۆبــووە.
لە کۆبوونەوەکەدا پـەرلـەمـانـتـاران ســتـایشـی رۆڵـی ســەرۆکی حــکـومــەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـیـان کـرد لـە رەچـاو کـردنـی بـارودۆخـی پـێشـمـەرگـە و خـانـەوادەی شــەھــیـدان لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان.
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان رایـگـەیـانـد، لـەگـەڵ سـەرۆکـایـەتـی ئـەنـجـومـەنـی وەزیـران ھـەوڵـی جـدی دەدەیــن کـە لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان بـە تـایـبـەت لـە دروسـتـکـردنـی یـەکـەکـانـی نـیـشـتـەجـێـوونــدا بـارودۆخـی ھـێزەکـانـی پـێشـمـەرگـە و خـانـەوادەی سـەربـەرزی شــەھــیـدان و پـەکـکـەوتـووانـی سـەنـگـەر لە بـەرچــاو بـگـیـرێـن، ئـەمـەش لـە پـای ئـەو قـوربـانـی و بـەرخۆدانـەی لـە رابـوردوودا پـێـشکـەشـی خــاک و ووڵات و کـوردســتـانـیـان کردووە.