کـۆڕبـەنـدی ئــابـوری ھـاوبـەشـی نـێـوان ھـەرێــمـی کـوردســتــان و شــانـشــیـنــی ئــەردەن لـە عـەممـانـی پـایـتـەخــت دەسـتـی بـە کارەکـانـی کـرد .
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لـە یـەکـەم رۆژی کـۆربـەنـدەکـەدا کــە وەزیـری وەبـەرھــێــنـانـی شـانـشــیـنـی ئـەردەن خـەیـری عـەمـەرو و د. ئـومـێـد ســەبـاح ســەرۆکـی دیـوانـی ئـەنـجومـەنـی وەزیـرانـی حــکـومــەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان و ژمـارەیـەکــی بـەرچــاو لـە خــاوەنکــارو وەبـەرھـێـنـەری ھـەرێــمـی کـوردســتــان و شــانـشــیــنـی ووڵاتــی ئــەردەن ئـامـادەیی بــوون وێــڕای پـێــشـکـەشــکـردنـی چــەنـدیــن وتــار لـە لایـەن بـەرپـرســانـی بـەشــداربــووی کـۆربـەنـدەکـە ھــاوکــات د.مـحـەمـەد شــوکـری ســەرۆکـی دەستـەی وەبـەرھــێــنـانـی حــکـومــەتـی ھــەرێــمـی کــوردســتـان وتــارێــکـی پــێــشکــەشــکــرد و لــە وتــارەکـەیــدا ســتـراتیـژی و دونــیــا بــینـی ســەرۆک وەزیـران و حــکـومــەتـی ھــەرێــمـی کـوردســتــان و دەستـەی وەبـەرھــێــنـانـی لــە مــەڕ ھــانــدانـی وەبـەرھـێـنـەرو خــاوەنـکـارانـی بــیــانـی بـە مـەبـەســتـی ھـانـدانـیــان بــۆ کـاری وەبـەرھــێــنـان لـە نـاوخـۆی کـوردســتــان شــیـکـردەووە
لـە بـەشــێـکـی دیــکـەی وتــارەکـەیــدا ســەرۆکـی دەستـەی وەبـەرھــێــنـان ئـامـاژەی بـەو یــاســاو بــڕگـە و مــاددانـەی دەستـەی وەبـەرھــێــنـانـدا کـە ئـاســانـکـاری بــۆ وەبـەرھـێـنـەرو کـۆمـپــانـیــا بــیـانـیــەکــان دەکــات تــا کـاری وەبـەرھــێــنـان لــە ھـەرێــمـی کــوردســتــان ئـەنــجــام بــدەن .
د. مـحـەمـەد شــوکـری جـەخــتـی لـەسـەر ئـەو کـارو پـرۆژانـە کــرد کـە گــریــنـگــن بــۆ ژێــرخــانـی کـوردســتــان بـە تــایبــەت سـێـکـتـەرەکـانـی پـیشــەســازی و کـشـتــوکـاڵ وگــەشــتیــاری داوای لـە وەبـەرھـێـنـەری ئـوردنـی کــرد کـە دەتــوانن لـەم سـێـکـتـەرانـدا بـێـن تــا رۆڵـی خـۆیــان بـبــێــنـن کـارو پـرۆژەی جـۆراو جـۆر ئــەنـجــام بــدەن .
لـە بـەشــێـکـی دیــکـەی کـۆڕبــەنـدەکـەدا شــانــدی ھـەرێــمـی کــوردســتـان لــە رێــگـای پـێـشکـەشـکـردنـی پـریـسێـنـتـێیـشنـێـک سـێـکـتـەرەکـانـی وەبـەرھــێــنـان لـە ھـەمـوو بـوارەکـانـدا پـاشــان لـە رێــگـای داتــاشــۆوە پـێــشکــەوتـنـەکــانـی ھـەرێــمـی کـوردســتـانـی پـیـشــانـدرا کـە بـووە جێـی ســەرنـجـیـان
دواتــر یـاداشــتـێــکـی لـێکـتـێــگـەیــشــتـن بـە دامـەزرانــدنی ئــەنـجــوومـەنـێـک بـۆ کـاری ھــاوبـەش لـە نــێــوان ھــەردوو یــەکــێـتـی وەبـەرھــێــنـانـی کــوردســتـان و ئــەردەن واژوو کــرا .