Skip to the content

شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌ وڵاتى ئه‌رده‌ن، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و نـیـشــتــەجــێ کــردنـی ئه‌و وڵاته‌يان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لـە مـیـانـی ئـەو ســەردانـە پـلان بـۆ دارێـژراوەی شـــانـدی حــکـومــەتـی ھــەرێــمـی کـوردســتــان بـۆ شـانـشــیـنـی ووڵاتـی ئـەردەن ،ئـەمــرۆ ھـەریـەک لـە د. ئـومـێـد سـەبــاح سەرۆکـی دیـوانـی ئـەنـجومـەنـی وەزیـران و د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکی دەستـەی وەبەرھێنان و شــانــدی یـاوەریـان ســەردانـی وەزارەتـی ئـاوەدانـکـردنـەوەو نـیـشــتــەجــێ کــردنـی شــانـشــیــنـی ئـەردەنـیـان کـردو لـەلایـەن یـەحـیـا کـەسـبـی وەزیـری وەزارەتی نـاوبـراو بـەرپـرسـانـی وەزارەت پـێـشـوازی گـەرمـیــان لــێـکــرا .

لـە مـیـانـی دیــدارو کـۆبــوونـەوەکـەیــانـدا ھـەردوولا روونـکـردنـەوەو شــرۆڤـەیـەکـی کـورتیــان دەربــارەی پـرۆسـەی ئـاوەدانـکـردنـەوەو پــلانـی داھـاتـووی نـیـشــتــەجــێ کـردن خــسـتـەڕوو .

شــانــدی ھــەرێــمـی کـوردســتــان تـیـشـکـیـان خــسـتـە ســەر ئـەجـێـنـدای ســتـراتیـژی حــکـومــەت بـۆ پـرۆسـەی ئــاوەدانـکـردنـەوەو جـەخـتـیـان لـە سـەر ئـەوە کـردەوە کـە حــکـومــەت بـە خـۆشـحـاڵـیـەوە پـێـشـوازی لـە کـۆمـپانـیــا بـیـانیـانـە دەکـات کـە بـە پـرۆژەی ســتـراتـیژی روو لـە ھــەرێــمـی کـوردســتــان دەکـەن

ھـەردوولا جـەخـتـیـان لـەســەر ھـاوکـاری وھـەمـاھـەنـگی زیــاتـری نـێـوانـیـان کـردەوە.