Skip to the content

هەرێمى کوردستان لەبوارى گەشت و گوزارو شوێنەوار، شوێنێکى دەوڵەمەندە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لـە زنـجـیـرەی دیــدارو کـۆبـوونـەوەکـانـیـانـدا شــانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان بـە سـەرۆکـایـەتـی ھـەریـەک لـە د. ئـومـێـد ســەبــاح سـەرۆکـی دیوانـی ئـەنـجومـەنـی وەزیـران و د.مـحـەمـەد شـوکری سـەرۆکـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ وەزیــری گـەشـت و گـوزارو شـوێـنـەواری شــانـشـیـنـی دەوڵـەتـی ئـەردەن نـایـف حـومـەیـدی فـایــز لـە دیــوانـی وەزارەتـی نـاوبـراو کـۆبـوونـەوە

لـە دیــدارەکـەدا شــانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردسـتـان بـاســیـان لـە بـایـەخ و گـریـنـگـی گـەشـتـیـاری کـردەوەو جـەخـتـیـان لـەسـەر ئـەوەشـکـردەوە کـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە ھـەردوو بـواری گـەشــت وگـوزاری و شـوێـنـەواریــەوە شــوێـنـگـەی دەوڵـەمـەنـدی ھـەیـەو نـاوچـە گـەشـتـیـاریـیـەکـانـی کـوردسـتـان لـە ســەر ئـاسـتـی جــیـھـان پـایـەی تــایــبــەتـی خـۆی ھـەیـەو ئـەم کـەرتــە لـە ھـەر ووڵاتـێـک بـە بـڕبـڕەی ئـابـوری ھـەر ووڵاتـێـک دێـتــە ھـەژمــاردن

ھــاوکــات ھـەردوولا بـیـروڕایـان لـەسـەر ئـەو پـرۆژە ھـاوبـەشــانـە ئـاڵـوگـۆر کـرد کـە دەکـرێ لـە ھـەردوو سـێـکـتـەری گـەشـتـیـاری و شــوێــنـەوارنـاسـی وەک پـلانـی ئـابـوری وەبــەرھــێــنـانـدا مــامـەڵـەی لـەگـەڵـدا بـکرێــت ، چـونـکـە چ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و چ شــانـشـیـنـی ئــەردەن لـە رووی جـوگـرافـی و تـۆپـۆگــرافـیـاوە لـە یـەکـتـری نــزیـکـن و لـە زۆر ڕوەوە ھـاوشـێــوەی یــەکــتـرن

لـە کـۆتــایــشـدا ھـەردوولا جـەخـتـیـان لــە سـەر ھـاوکـاری و بـیـروڕاگـۆریـنـەوەی زانـیـاری بـۆ ســودمـەنـد بــوون لـە کـەرتـی وەبــەرھــێــنـانـدا لـەگەڵ یــەکـتـری کــردەوە .