Skip to the content

کـارگـەی داس بـە گـەورەتـریـن کـارگـە لـە کـوردسـتـان و عـێـراق دادەنـرێـت لـە بــواری پـیـشــەســازی خـۆراکــدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دوای نـیـوەڕی ئـەمـرۆ د.مـحـەمـەد شـوکـری ســەرۆکـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان لـە رۆژی جـیـھـانـی خـۆراکــدا پـرۆژەیــەکـی وەبـەرھــێـنـانـی لـە سـێـکـتـەری پـیـشــەســازی خـۆراکــدا لـە نـاوچـەی پـیـرداودی دەورووبـەری شــاری ھـەولـێـر بـەســەر کـردەوە

کـارگـەی داس بـە گـەورەتـریـن کـارگـە لـە کـوردسـتـان و عـێـراق دادەنـرێـت لـە بــواری پـیـشــەســازی خـۆراکــدا وێـرای پـڕکـردنـەوەی پـێـویـستـیـەکـانـی نـاوخـۆ ھـاوکـات بـەرھـەمه‌کـانـی ھـەنـاردەی دەرەوەی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و شــارەکـانـی نـاوەڕاسـت و خــوارووی عـێراق دەکـرێــت.

بـەرھـەمـی ئـەم کـارگـەیــە ١٠٠٪‏ بـەرھـەمـی نـاوخـۆيی و جـوتـیـارانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـە و رێـژەی ٧٥٪‏ ھەلـی کـاری بـۆ کـرێـکـارانـی نـاوخـۆى ھـەرێـم و ٢٥٪‏ بـۆ کـرێـکـارانـی پـارچـەکـانـی دیـکـەی کـوردسـتـان رەخــســانـدووە.

رۆژی جـیـھـانـی خـۆراک رۆژێـکـی نـێـودەوڵـەتـیيـە ھـەمـوو ســاڵـێـک لـە ١٦ ی تـشـریـنـی یـەکـەم یـاد دەکـرێـتـەوە، کـە یـادەکـە ھـاوکـاتـە لـەگـەڵ دامـەزرانـدنـی رێــکـخـراوی خـۆراک و کـشـتـوکـاڵـی سـەر بـە نـەتـەوە یـەکـگـرتـووەکـان لـە ســاڵـی ١٩٤٥ ، بـۆیـە لـەو رۆژەدا بـە شـێـوەیـەکـی بـەرفـراوان لـە لایـەن زۆرێـک لـە رێـکـخـراوەکـانـی دیـکـەی پـەیـوەنـدار بـە نـەھـێـشـتـنـی بـرسـیـەتـی و ئـاسـایـشـی خـۆراکـەوە چـالاکـی جـۆراو جـۆر بـەرێـوەدەچـێـت ھەر بـۆیـە لـە سـۆنـگـەی گـریـنـگـی ئـاسـایـشـی خـۆراک سـەرۆکـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان یـەکـێـک لـەو پـرۆژانـەی بـەســەرکـردەوە کـە مـۆڵـەتـی وەبـەرھــێـنـان لـە سـێـکـتـەری پـیـشـەســازی خـۆراکــدا لـە دەســتـەی وەبـەرھــێـنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وەرگـرتـووە .


بـەرێـوەبـەرایــەتـی
مـیـدیــایی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان