Skip to the content

کــۆمــاری چــیــک دەیـەوێـت ڕۆڵـی ھـەبـێت لـە کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـی کـشـتـوکـاڵ و بـەنـداوەکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لـە کـۆبــوونـەوەیـەکـی نـێـوان د.مـحـەمـەد شــوکـری سـەرۆکـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان و کـەنـدیـک ئـەلـەش بـریـکـاری وەزیـری کـشـتـوکـاڵ و لادیـسـلـاڤ فـایـگـل بـەڕێـوەبـەری سـەرچـاوەکـانـی ئـاو سـەر بـە حـکـومـەتـی کـۆمـاری چـیـک بــاس لـە گـریـنـگـی کـەرتـی کــشـتـوکـاڵ و ســەرچــاوەکــانـی ئــاو لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـرایـەوەو چــۆنـیـەتـی بـوژانـەوەی ھـەردوو ســامــانـی ئـاو و کـشـتـوکـاڵ تــەوەرێــکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەی نـێوانــیـان بـوو.

لـە کـۆبــوونـەوەکـەدا کـە کـارێـل کـورتـانـیک کـونـســولـی کـۆمـاری چـیـک لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ژمـارەیـەک لـە بـەرێـوەبـەرانـی گـشـتـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـامـادەیـی بـوون بــاس لـە کـاری ھــاوبـەش بـۆ بـوژانـەوەو گـۆڕانــکــاری ژێــرخــانـی ئــابـوری ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـرا بــە پـێـویــسـتـیــش زانــرا بـە ھـەمـاھـەنـگـی لـە نـێـوان وەزارەتـی کـشـتـوکـاڵـی کـۆمـاری چـیـک و کـونـسـلـخـانـەی ولاتـی نـاوبـراو ھـانـی وەبـەرھـێـنـەری چـیـکـی بـدرێـت لـە کـوردسـتـان وەبـەرھــێـنـان بـکـەن بـە تـایـبـەت لـە بـواری کـشـتـوکـاڵ و ئـاودێـری و ئـەو بـەنـداوانـەی کـە لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دروسـت دەکـرێـن دەتـوانـن کـاری وەبـەرھــێـنـانـی تـێـدا ئـەنـجـام بـدەن .

بـەرێـوەبـەرایـەتـی
مـیـدیــای دەســتـەی وەبـەرھــێـنـان