ھـەوڵـی فــراوانـکـردنـی قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـانی نێوان ھـەرێـم و ئـێـران دەدرێــت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- د.مـحـەمـەد شـوکـری، ســەرۆکـی دەســتـەی وەبـەرھــێـنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان لـەگـەڵ شـانـدێـکـی وەزارەتـی بـازرگـانـی و دارایـی کـۆمـاری ئـیـسلامـی ئـێـران بـە سـەرۆکـایـەتـی د.فـکـری، بـریـکـاری وەزارەتـی بـازرگـانـی و دارایـی کـۆمـاری ئـیـسلامـی ئـێـران کـۆبـوویــەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا بــاس لــە ھـەمـاھـەنـگـی زیــاتـری نـێـوان ھـەردوولا کـرا جـەخــتیش لـە کـاری ھـاوبـەشی نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و کـونـسـلـخـانـەی ئـێـران لـە ھـەولـێـر و وەزارەتـی بـازرگـانـی و دارایـی کـۆمـاری ئـیـسلامـی ئـێـران کـرایـەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بـڕیــاردرا کـار ئـاســانـی زیــاتـر بـۆ وەبـەرھـێـنـەرانـی هەرێمی کـوردســتـان و ئـێـران بـکـرێـت چ لـە رێـگـەی خـاڵـە سـنـوریـیەکـانـەوە بـێـت، یـا لـە رێـگـەی فـڕۆکـەخـانـەکـانـی ھـەرێـم و کـۆمـاری ئـیـسلامـی ئـێـران.
فـراوانـکـردنـی قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـان لـە نـێـوان ھـەردوولادا بـەشـێـکـی دیـکـەی گـفـتـووگـۆی نـێـوانـیـان بـوو .