بــرانـدێـک بـۆ ھـەمــوو ســێـکـتـەرەکـانـی وەبـەرھــێــنـان لـە کـوردســتــان دادەمـەزرێــت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لــە کـۆبــوونـەوەیــەکـی نــێــوان د .مــحــەمــەد شــوکـری ســەرۆکــی دەســتـەی وەبەرھێنان و د.جــوتــیــار عــادل, سـەرۆکــی فـەرمــانــگـەی مــیــدیــا و زانــیــاری حــکــومــەتــی ھـەرێــمـی کــوردســتـان, گــفـتــوگــۆ کــرا لــە بــارەی دامــەزرانــدنـی بــڕانـدێـکـی کـوردســتــانـی بـۆ ڕاکـێــشـانـی وەبـەرھـێـنـەری بــیــانـی بــۆ ھــەرێـمـی کــوردســتـان و ئــاشــنـا کــردنــیــانـ بــە جــۆر و دەرفــەتــەکــان لـە ســێـکـتـەرە جــیــاوازەکـانـی وەبـەرھــێــنـان .
ســەرۆکی فـەرمــانــگـەی مــیــدیــا و زانـــیــاری وێــرای خــۆشــحـاڵـی بـە دەســتــپـێــشـخــەریــەکـەی ســەرۆکــی دەســتـەی وەبـەرھــێــنـان, بـەڵـێـنـیـانـدا پـاڵـپـشـتـی لـە بــیـرۆکــەکـە بــکـەن و لـە ھـەنــگــاوەکـانـی دواتــردا بــە ھـەمـاھــەنـگـی ھـەردوولا کـاری لــەســەر بــکـەن بـۆ گـەیــشــتـن بـە ئـەنـجامـی کــۆتـایـی لـەسەر جۆر و شــێواز و نـاو و ئـارمـی بـڕانـدەکـە .
زۆربــەی ووڵاتــە پــێـشکــەوتووەکــان لــە بــواری وەبــەرھــێــــنــان لــە جــیــھـانــدا خــاوەن بــرانــدێـکـی تــایــبــەت بـە خـۆیـانـن کــە لـە رێــگـەیـەوە وێــرای نـاســانــدنـی وولاتـەکـەیــان ھــاوکــات کـار ئــاســانـی و خــزمـەتگــوزاری پــێـشـکــەش بـە وەبـەرھـێـنـەری بــیــانـی دەکــات تــا لــە وولاتـەکـەیــانـدا ســەرمـایــیــەکــانــیـان بــخــەنـەگــەڕ لــە بــواری وەبـەرھــێــنـانـدا .