دەستەی وەبەرهێنان چاودێری جۆر و کوالیتی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکات
![](/media/15150/whatsapp-image-2022-09-25-at-43557-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133085873030000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە د. مـحـەمـەد شــوکـری، ســەرۆکـی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــانـ سـەردانــی چــەنــد پـرۆژەیــەکـی وەبــەرھــێــــنــانـی لـە شــاری ھـەولــێـر کـرد و تــا لـە نــزیـکـەوە ئــاگــاداری جــۆر و کـواڵـێـتـی کــارەکـانـی پــرۆژەکــان بـێــت .
لـە نــێـو ئـەو پـرۆژانــەی کـە ســەرۆکــی دەســتـەی وەبــەرھــێــــنــان بـەســەریــکـردنـەوە ھــەریــەک لــە پــرۆژەکــانـی ئــەربــیــل ھــێــلـز و بــۆلــیــڤـارد بــوون، کە کــارەکــانــیــان قــۆنــاخـێـکـی بـاشــیــان بڕیوە و بــە تــەواو بـونــیـشیـان ســیــمـایــەکـی جــوانـتـر بــە شــاری هەولێر دەبـەخـشێــت .
ھــەریــەک لـەم پــرۆژانــە ســەدان ھـەڵـی کــاریــان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان رەخــسانــدووە بــە شــێــوەیــەک لـە ٩٥٪ کــرێــکـار و ئـەنـدازیـارەکانیان خــۆمـاڵــیــن بـەمــەش ھەلی کار لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان پــتــر دەبـێــت کـە ئـەمــەش یـەکــێـکـە لـە ســیـاســەت و ھـەوڵـەکـانـی کــابـیـنەی نــۆیـەمـی حـکـومـەتـی ھــەرێــمـی کــوردســتـان بـە ئـاراســتــەی دەســتـەبـەر کــردنـی دەســتی کـاری خــۆمـاڵـی لــە پــرۆژەکــانـی وەبــەرھــێــــنــانـدا.