ئـیـسـپـانـیـا ئـامـادەیـە ژمـارەیـەک لـە کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەمـەبـەسـتـی کـاری وەبـەرھــێـنـان بـھـێـنـێـتـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان
رۆژی چـوارشـەممـە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ پـێـدرۆ مـارتـیـنـز - ئـاڤـیـال مـارتـیـن، باڵیۆزی ئـیـسـپـانـیـا لـە عـێـراق و شـانـدی یـاوەری کـۆبـووەوە .
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا باڵیۆزی ئـیـسـپـانـیـا لـە بـەغـدا بـاسـی لـە ئـەزمـوونـی وڵاتـەکـەی لـە بـوارەکـانـی ھـێـڵـەکـانـی شـەمـەنـدەفـەر ، کـشـتـوکـاڵ ، تـەنـدروسـتـی ، تـەکـنـەلـۆژیـا کـرد و ئـامـادەیـی وڵاتـەکـەی دەربـڕی بـۆ ھـاوکـاری و یـارمـەتـیـدانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ئەنجامدانی پـرۆژەی وەبـەرھــێـنـان لـە شـارەکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لەو بوارانەدا.
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان وێـرای سـوپـاس وپـێـزانـیـنـی خـۆی بـۆ بـاڵـوێـزی ئـیـسـپـانـیـا و وڵاتـەکـەی ھـاوکـات ئـامـادەیـی خـۆی و دامـەزراوەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی نـیـشـانـدا لـە پـاڵـپـشـتـی و ھـاوکـاری کـردنـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا بـە مـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـدانـی کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە چـوارچـێـوەی یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـان .