کـار بـۆ بـە بـازارکـردنـی بـەرھـەمـە خـۆمـاڵـیـیەکـانی کوردستان دەکرێت
د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لـەگـەڵ بـێـگـەرد تـاڵـەبـانـی، وەزیـری کـشـتـوکـاڵ و سـەرچـاوەکـانـی ئـاو کـۆبووەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا جـەخـت لـە پـەرە پـێـدانـی ھـەمـاھـەنـگـی زیـاتـری نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و وەزارەتـی کـشـتـوکـاڵ و سـەرچـاوەکـانـی ئـاو کـرایـەوە و پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـانیش لـە سـێـکـتـەری کـشـتـوکـاڵی بـە شێوەیەکی گـشـتـی خـرانـە بـەربـاس.
لایـەنـێـکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەکـە تـایـبـەت بـوو بـە بـابـەتـی بـە بـازارکـردنـی بـەرھـەمـە خـۆمـاڵـیـیـەکـان لـە ڕێـگـەی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و وەبـەرھـێـنـەرانـی نـاوخـۆ و بـیـانـیـیەوە، ئەوەش بـە مـەبـەسـتـی ھـەنـاردەکـردنـیـان بـۆ دەرەوەی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و سـاغـکـردنـەوەیـان لـە دەرەوەی وڵات.