دوو کـۆمـپـانـیـای بـواری زیـرەکـیی دەسـتـکـرد نـووسـیـنـگـە لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکەنەوە
د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، لـەگـەڵ شـانـدێـکـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی ئـەمـریـکـا کـە لـە بـواری زیـرەکـیی دەسـتـکـرد کـار دەکـەن، کـۆ بـووەوە.
لـە دەسـتـپـێـکـدا شـانـدەکـە کـورتـەیـەکـیـان لـە بـارەی کـارەکـانـیـان بـۆ سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان خـسـتـە ڕوو، پـاشـان ئـامـاژەیـان بـەوە دا بـەنـیـازن سـتـافـی خـۆجـێـیی لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە بـواری زیـرەکـیی دەسـتـکـرد پـێـبـگـەیـەنـن، بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە کـۆمـپـانـیـاکـان دەیـانـەوێـت دوو سـەنـتـەری جـێـگـیـر و چـەنـدیـن سـەنـتـەری گـەڕۆک لـە نـاوچـە جـیـاوازەکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـکـەنـەوە.
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـشـتـیـوانـیی خـۆی بـۆ سـەرخـسـتـنی بـیـرۆکـەکـە پێشان دا، لـەو پـێـنـاوەشـدا ھـاوکـاری و کـارئـاسـانـی لـە چـوارچـێـوەی یـاسـاکـانـی وەبـەرھــێـنـانـی بـۆ دووپـات کـردنـەوە.
خـوێـنـدن لـە بـوارەکـەدا خـۆڕایـیـە، دەرفـەتـەکـەش بـۆ ھـەمـوو قـوتـابـيیـان بـە یـەکـسـانـی دەبـێـت.