Skip to the content

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـەشـداریـی لـە کـۆنـفـرانـسـی ئـەنـجـوومـەنـی کـاروبـاری بـەریـتـانـی - عـێـراقـی کرد

ڕۆژی ھـەیـنـی، ١٦ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، بـە نـوێـنـەرایـەتـیی سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، بـەشـداریی لـە کـۆنـفـرانـسـی سـاڵانـەی ئـەنـجـوومـەنـی کـاروبـاری بـەریـتـانـی - عـێـراقـی (IBBC) لـە لـەنـدەنی پـایـتـەخـتـی شـانـشـیـنـی بـەریـتـانـیـا کرد.

لـە کـۆنـفـرانـسـەکـەدا بـابـەتـەکـانـی ئـابـووری و بـازرگـانـی و وەبـەرھــێـنـان و گـەشـەی ئـابـووریی عـێـراق خـرایـە بـەر بـاس و گـفـتوگـۆ.

لـە مـیـانـی کـۆنـفـرانـسـەکـە د.مـحـەمـەد شـوکـری، وتـاری مـەسـرور بـارزانـی، سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی خـوێـنـدەوە و لـە بـەشـێـکـی وتـارەکـەیـدا تـیـشـکـی خـسـتـەسـەر ڕەوشـی بـازرگـانـی و ئـابـووری و وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە گـشـت سـێـکـتـەرەکـانـدا، بـە تـایـبـەت لـە کـەرتـەکـانـی کـشـتـوکـاڵـی و گـەشـتوگـوزار و پـیـشـەسـازیـدا، کـە گـەشـەیـەکـی بـەرچـاوی بـەخـۆیـەوە بـیـنـیـوە.

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـە کـۆنـفـرانـسـەکـەدا ھـانـی خـاوەنـکـار و کارسازان و وەبـەرھـێـنـەرانـی بـەریـتـانـیـای دا سـەردانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـکـەن و لـە نـزیکـەوە دەرفـەتـەکـانـی وەبـەرھــێـنـان بـەسـەر بـکـەنـەوە؛ ئـەزمـوونـی کـۆمـپـانـیـاکـانـیـان لـە کـاری وەبـەرھــێـنـان بـۆ کـوردسـتـان بگوازنەوە.

کـۆنـفـرانـسـی بـەھـارەی سـاڵانـەی ئـەنـجـوومـەنـی کـاروبـاری بـەریـتـانـی - عـێـراقـی ھـەمـوو سـاڵـێـک بـە بـەشـداریی بـەرپـرسـانـی بـاڵای ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و بـەریـتـانـیـا و وەبـەرھـێـنـەر و سـەرمـایـەداران لـە لـەنـدەنی پـایـتـەخـتـی وڵاتـی بـەریـتـانـیـا بـەڕێـوە دەچـێـت.