نـەمـسـا رێژەی وەبەرهێنانی خۆی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات
رۆژی چوارشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، لـەگـەڵ ھـێـرفـیـگ نـیـوپـەر، بـەرپـرسـی نـووسـیـنـگـەی بـازرگـانـی کـۆمـاری نـەمـسـا لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و شـانـدێـکـی یـاوەری کـۆبـووەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا جـەخـت لـە فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە بـازرگـانـی و ئـابـوریـیـەکـانـی نـێـوان ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وڵاتـی نـەمـسـا کـرایـەوە.
بـەرپـرسـی نـووسـیـنـگـەی بـازرگـانـی کـۆمـاری نـەمـسـا خـواسـتـی وڵاتـەکـەی بـۆ بـرەودانـی زیـاتر بـە پـەیـوەنـدیـیـەکـان و کـاری ھـاوبـەش لـەگـەڵ دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـە تـایـبـەت لـە بـوارەکـانـی بـازرگـانـی و وەبـەرھــێـنـانـدا دەربـڕی.
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانیش ئـامـادەیـی خـۆی و فـەرمـانـگـەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی نـیـشـانـدا لـە ھـاوکـاری و کـار ئـاسـانـی بـۆ وەبـەرھـێـنـەرو کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـی نەمسا، بـەمـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـدانـی پـرۆژەی وەبـەرھــێـنـان و لـەھـەمـانـکـاتـدا بـەرزکـردنـەوەی رێـژەیـەکـی زیـاتـر لـە ئـاڵـوگـۆری بـازرگـانـی ھـاوبـەش لـە نـێـوان ھـەردوولادا.
لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق نـزیکـەی ٦٢ کـۆمـپـانـیـای نـەمـسـایی ھـەن و ٥٠ لـەو کـۆمـپـانـیـایـانـە لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـاری بـازرگـانـی و وەبـەرھــێـنـان دەکـەن.