هەرێمی کوردستان و ڕووسیا لـە کـەرتـی وەبـەرھــێـنـانـدا پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان فـراوان دەکـەن
لـە پـەراوێـزی بـەشـدارییـان لـە کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتـیی ئـابـووریی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ، ھـەر یـەک لـە دكتۆر محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـەمـال مـحـەمـەد ئـەتـروشـی، وەزیـری کارەبا و وەزیـری سـامـانـە سـروشـتـیـەکـان بـە وەکـالـەت چـاویـان بـە کـیـریـل دیمیتریڤ بـەڕێـوەبـەری گـشـتیـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ڕووسـیـا کەوت.
لـە دیـداری نـێـوانـیـانـدا، بـاسـیـان لـە فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـە بـواری ئـابـووری و وەبـەرھــێـنـان بـە تـایـبـەت لـە کـەرتـی وزە و نـەوت و گـازدا کـرد، و ئـاڵـوگـۆڕی بـازرگـانـی و سـوودوەرگـرتـن لـە ئـەزمـوونـی ڕووسـیـایـان تـاووتـوێ کـرد.