سـەرۆککـۆمـاری تـەتـارسـتـان بـۆ شـانـدی ھـەرێـم: پـەیـوەنـدیـمـان لـەگـەڵ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان قـووڵ و مـێـژوویـیە
لـە پـەراوێـزی کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتـیی ئـابـووریی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ، ھـەر یـەک لـە دكتۆر محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـەمـال مـحـەمـەد، وەزیـری کـارەبـا و وەزیـری سـامـانـە سـروشـتـییـەکـان بـە وەکـالـەت، چـاویـان بـە ڕۆسـتـەم مـیـنـیـخـانـۆڤ، سـەرۆککـۆمـاری تـەتـارسـتـان کەوت.
لـە دیـدارەکـەدا ئـامـاژە بـە پـەیـوەنـدیی دوو قـۆڵـی نـێـوان کـۆمـاری تـەتـارسـتـان و ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـرا و چـۆنـییـەتـی پـێـشخـسـتـنـی ئـەو پـەیـوەنـدیـیانـە لـە ئـاییـنـدەدا لـە چـوارچـێـوەی ئـابـووری و بـازرگـانـی گـفـتـوگـۆ کـران.
پـاشـان ڕۆسـتـەم مـیـنـیـخـانـۆڤ، سـەرۆککـۆمـاری تـەتـارسـتـان دیـارییـەکـی پـێـشـکـەش بـە حـکـومـەتـی ھـەرێـم و گـەلـی کـوردسـتـان کـرد.