شـانـدی هـەرێـمـی کـوردستـان هـاوشـانـی وڵاتـانـی جـیـهـان لـە کـۆڕبـەنـدی ئـابـووریی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ بـەشـدارە

ھـەر یـەک لـە دكتۆر محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـەمـال مـحـەمـەد، وەزیـری سـامـانـە سـروشـتـیـەکـان بـە وەکـالـەت و شـانـدی یـاوەریـان، لـە ٢٧ـەمـیـن کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتیـی ئـابـووری سـانـت پـیـتـرسـبـۆرگ بەشدار بوون.
شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە کـۆڕبـەنـدەکـەدا بـەشـداریی چـەنـدیـن پـانـێـڵـی تـایـبـەت دەکـەن، کـە پـەیـوەنـدیـدارە بـە کـەرتـی وەبـەرھــێـنـان و وزەی نـوێـبـووەوە و ھـەروەھـا کـەرتـی نـەوت و گـاز.
کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتیـی ئـابـووریی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ، سـاڵانـە لـە وڵاتـی ڕووسـیـا بـە بـەشـداریی زیـاتـر لـە ١٤٥ وڵاتـی جـیـھـان و نـزیـکـەی ١٢ ھـەزار بـەشـدار بـوو بەڕێوە دەچێت.
ھـەرێـمـی کـوردسـتـان مـاوەی چـەنـد سـاڵـێـکـە ھـاوشـانـی وڵاتـانـی دیـکـە لـە کـۆڕبـەنـدەکـەدا بـەشـداری پـێ دەکـرێـت.