720 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی کریستیان له شارۆچكهى عهينكاوه دروست دەکرێن

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 720 یەکەی نیشتەجێبوون لە عەینکاوە، بۆ کرێنشینانی کریستیان دروست دەکرێن و لە یەکشەممەوە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی شوقەکان پڕبکەنەوە. ههروهها ڕايگهياند: یەکەکان هەر لە سنووری قەزای عەینکاوە دروست دەکرێن.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان گوتیشى: "زۆرینەی یەکەکان بۆ خێزانە کریستیيانەکان دەبن و بەشێکیش بۆ ئهوانه تەرخان کراوە هێشتا هاوسهرگيرييان نهكردووه.
لەبارەی چۆنييهتيی پارەدانی یەکەکان، بەرگەشت ئاکرەیی گوتی: "بە قیستی درێژخایەن دەبێت بۆ ماوەی 12 ساڵ، هەروەها پێشەکیی کەمیان دەبێت، هەر مەترێکێش بە 450 دۆلار پێيان دهدرێت. یەکەکانيش بە شێوەیەکی سهردهمييانه دروست دەکرێن و لە دوو ساڵی داهاتوودا هەموو یەکەکان تەواو دەبن و ڕادەستی کرێنشینان دەکرێن.
شايانى باسه شارۆچكهی عەینکاوە لە پارێزگهی هەولێر، گەورەترین ناوچهى کریستیاننشینە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.