Skip to the content

وەبـەرهـێـنـەران ئـاشـنـای بـیـرۆکـەی تـازە و داهـێـنـەرانـە کـران

ئـەمـڕۆ چـوارشـەمـمـە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بـە سـەرپـەرشـتـیی د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان وۆرکـشـۆپـێـکـی تـایـبـەت بـە وەبـەرهـێـنـەران و گـەنـجـانـی خـاوەن بـیـرۆکـەی داهـێـنـەرانـە لـە هـەولـێـر بـەڕێـوەچـوو.

وۆرکـشـۆپـەکـە بـە هـاوبـەشـی لـەلایـەن دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان و ئـیـنـسـتـیـوتـی داهـێـنـان و نـوێـگـەری (KII) بـە مـەبـەسـتـی کـۆکـردنـەوە و بـەیـەک بـەسـتـنـەوەی لاوانـی خـاوەن بـیـرۆکـەی تـازە و وەبـەرهـێـنـەران ڕێـکـخـرابـوو.