Skip to the content

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان، لـەگـەڵ ژمـارەیـەک کـەسـایـەتـیی ئـاشـووریی نـیـشـتـەجـێـی ویـلایـەتـە یـەکـگـرتـووەکـانـی ئـەمەریـکـا کۆبووەوە

ئـەمـڕۆ سـێـشـەمـمـە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان، لـەگـەڵ ژمـارەیـەک لـە کـەسـایـەتـیی ئـاشـووریی نـیـشـتـەجـێـی ویـلایـەتـە یـەکـگـرتـووەکـانـی ئـەمەریـکـا، بـە سـەرۆکـایـەتـیی سـام دەرمـۆ، سـەرۆکـی دامـەزراوەی ئـاشـووریـیـەکـان لـەپـێـنـاو دادوەریـدا کـۆبـووەوە.

لـە دەسـتـپـێـکـدا شـانـدەکـە سـتـایـشـی ئـارامـی و ئـاوەدانـیی هـەرێـمـی کـوردسـتـانـیـان کـرد، بـەرانـبـەر بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرهـێـنـانـیـش لـە کـەرتـە جـیـاوازەکـانـدا سـەرسـامـی خـۆیـان نـیـشـان دا.

هـەروەهـا گـفـتـوگـۆ لـەبـارەی پـتـەوکـردن و فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە بـازرگـانـییەکان و تـاووتـوێـکـردنـی بـزنـسـی بـچـوک و مـامـنـاوەنـد لـە چـوارچـێـوەی پـرۆژەکـانـی وەبـەرهـێـنـانـدا کـرا.