وڵاتى ئـیـمـارات خواستى وەبـەرهـێـنـانـی زیـاتـر لـە بـواری کـشـتـوکـاڵـی دهكات له ههرێمى كوردستان

*کـار بـۆ ئـەنـجـامـدانـی کـۆڕبـەنـدێـکـی ئـابـووریى وەبـەرهـێـنـان لـەنـێـوان ئـیـمـارات و هـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکـرێـت.
د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان، لـەگـەڵ شـێـخـە بـەشـیـر فـەرحـان، هـەڵـسـوڕێـنـەری کـاروبـاری کـونـسـولـخـانـەی ئـیـمـاراتـی یـەکـگـرتـووی عـەرەبـی لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان کـۆبـووهوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا دەرفـەتـەکـانـی وەبـەرهـێـنـان لـە کـەرتـی کـشـتـوکـاڵـیـدا خـرایـە بـەربـاس، شـێـخـە بـەشـیـر، خـواسـتـی وڵاتـەکـەی بـۆ کـاری وەبـەرهـێـنـان لـە پـرۆژەی کـشـتـوکـاڵـیـدا نـیـشـان دا.
لـە بـەرانبـەردا مـحـەمـەد شـوکـری، ئـامـادەیيـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان و فـەرمـانـگـەکـانـی بـۆ هـەمـوو کـاراسـانـیـيەک لـە چـوارچـێـوەی یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرهـێـنـان بـۆ دەربـڕی.
لـە بـەشـێـکـی دیـکـەی دیـدارەکـەدا هـەردوولا تـاووتـوێـی ڕێـکـخـسـتـنـی کـۆڕبـەنـدێـکـی ئـابـووريی وەبـەرهـێـنـان لـەنـێـوان هـەرێـمـی کـوردسـتـان و ئـیـمـاراتـی یـەکـگـرتـووی عـەرەبـی لـە هـەولـێـری پـایـتـەخـتـدا کـرد، کـە بـڕیـار وايه لـە مـانـگـی كانوونى يهكهمى ئـەمـسـاڵ بـەڕێـوە بـچـێـت.