- بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا بۆ بەدواداچوون و گقتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و دانانی رێکارە دەستوورییەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.
- پێویستە باجەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکبخرێنەوە بە شێوەیەک کە دادپەروەری لەباجداندا هەبێت و رێگای خۆدزینەوە لە باج بگیرێت.
- هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەتی دا.