سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە
- پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD):
رۆژی چوارشەممە 2019/8/7 هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران کۆیوونەوە .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنکی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان لێ دەدرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە کرد لە نیوان حکومەت وپەرلەماندا بۆ ئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگی رێزگرتن لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێکردن و دادوەریی دا بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا.