بەشی سكاڵای هاووڵاتییان چالاک دەکرێتەوە
![](/media/7581/whatsapp-image-2021-09-05-at-13452-pm-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132753121210000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی گفتۆگۆكردن سەبارەت بە گەیاندنی سكاڵای هاووڵاتییان بە دامودەزگاکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ بەشی سكاڵا لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بە سەرپەرشتی دکتور عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگە، لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگە و دەستە نەبەستراوەكان كۆ بووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای باسکردنی ئەزموونی وەزارەتەکان لە بواری وەرگرتن و بەدواداچوونی سکاڵای هاووڵاتییان لە کەموکورتییەکانی کارگێڕی، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەش خرانە ڕوو و گفتوگۆ بۆ دانانی میكانیزمێكی چالاكتر و خێراترکردنی گەیاندن و كارلەسەركردن و وەڵامدانەوەی ئەو سكاڵایەنەی كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێن.