سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك دەكات لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ د. عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانبەرانی فەرمانگە كۆبوونەوەیەك سازكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند تەورێكی گرنگ كرا بە تایبەتیش رەوشی کارگێڕی و ئابووری هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی ئالیەتی بەدواداچوونی بریارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و راسپاردەکانی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیكردن لە نێوان فەرمانگەکانی ئەنجومەنی وەزیران و دام و دەزگاکانی حکومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان. هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دیوان ستایشی رۆلی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی کرد لە پاڵپشتیکردنی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بە چەند خاڵێكی گرنگ دا کە پێویستە لە قۆناغی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەل فەرمانگە و بۆردەکانی سەر بە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کاری لەسەر بکرێت.