بەدواداچوون بۆ هاوتاکردنی بەڕێوەبردنی سیستەمی ژمێرکاری لە نێوان هەرێم و بەغدا كرا
ڕۆژی ٧-٢-٢٠٢٤، بە سەرپەرشتیی د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی لە بواری دارایی و ئابووری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لە فەرمانگە کۆبوونەوەیەکی بەرفراون بەڕێوە چوو؛ لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم، تایبەت بە خێراکردنی هەنگاوەکانی هاوتاکردنی بەرێوەبردنی سیستەمی ژمێرکاری لە نێوان هەرێم و بەغدا و بەردەوامیی کۆبوونەوەکان بە ئاراستەی زوو چوونە بواری جێبەجێکردن.