دزەیی هیوای خواست وڵاتی قەتەر هاوکار بێت لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان، بە تایبەت لە بواری دیپلۆماسی.
هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی سکرتاریەتی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە
خاتوو نادین ماینزا سوپاسی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان.

سەفین دزەیی بەشداری لە کۆڕبەندی "لە ئازادیی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیاریەتیی ئایینی" لە وڵاتی قەتەر کرد
کۆنفرانسی ئەمساڵ هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ قووڵکردنەوەی چەمکی بەرپرسیارێتیی ئایینی لە گەیشتن بە ئاشتی، لەژێر ڕۆشناییی ئاستەنگەکانی ئێستای جیهاندا.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری ئاژانسی کۆیکای کۆریايى کرد
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لهوه كردهوه کە هەرێمی کوردستان له ههوڵهكانى بەردەوام دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتيی دوولایەنە، لەگەڵ هەموو وڵات و ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتيی وەزارەتی دەرەوەى قهتهر کۆبووەوە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە گوزارشت لە قووڵی پەیوەندییەکان و خواستی هەردوولا دەکات بۆ گەشەپێدان لە هەموو بوارەکاندا.

بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە وڵاتى قهتهر کرد
هەردوولا جەختیان لە بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر و فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان کردەوە.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری وزە گەیشتە هەرێمی کوردستان
بڕیارە شاندی میوان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە فەرمییەکانیان ئەنجام بدەن.

شاندی هەرێمى كوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵياى کرد
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا پشتگیريی سەربازی و ئابووريی خۆیان بۆ ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه.

کۆڕبەندی ئابووريی هەرێمی کوردستان - ئیتاڵیا بەڕێوەچوو
ڕێککەوتنێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شوێنە گەشتیاریيەکانی هەرێمی کوردستان واژۆ كرا و پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٥٠٠ هەلی کار بڕەخسێنێت.

وڵاتى هيندستان زياتر له تۆنێك دهرمانى به نەخۆشخانەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیاییى هەڵەبجە بهخشى
باڵیۆزى هیندستان لە گوتەیەکیدا خۆشحاڵيى خۆى و حکومەتى هیندستانى به گەیاندنى ئەم هاوکاریيە بۆ پارێزگهى هەڵەبجه دهربڕى.