Skip to the content

هەواڵەکان

بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە 25 کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە 25 کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانى تورکیا کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانى تورکیا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پەرلەمانتاری ئەو پارتە کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی کوێت لە عێراق کۆ بووەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە باڵیۆزى وڵاتى کوێت لە عێڕاق و هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسوڵگەریی گشتیى کوێت لە هەرێم کرد.

بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت "گەورە هۆم ستۆری ئاشڵی" لە هەولێر کرایەوە

بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، ستیف ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە میوانان، گرووپی دیوان مەراسیمێکی بۆ کردنەوەی گەورە هۆم ستۆری ئاشڵی، لە هەولێر ئەنجام دا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندێکى یۆنامی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن و شاندێکى باڵاى یۆنامی لە عێراق کرد.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى گشتىی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/٨/٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ماکسیم ڕوبن، کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیيەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ د. یۆکۆ فۆجیمورە، بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان (IOM) کۆبووەوە.

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پێشوازی لە هەردوو کونسوڵی گشتی نوێی و پێشووى ئەمریکا لە هەرێم کرد

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریکا و خاتوو وێندی گریین کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی فەرمییان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری تورکیا ئەنجام دا

لە ئەنقەرە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دیدارو کۆبوونەوەیەکی فەرمیان لەگەڵ بەڕپرسانی کۆماری تورکیا ئەنجامدا