Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى پاکستان لە عێراق کرد

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کرا لەو بوارانەى کە جێگه‌ى بایەخى هەردوولان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوه‌: گەلی کوردستان لە مێژوویدا ڕێزی لە توانا و لێهاتوویيی ئافرەتان گرتووە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە: گەلی کوردستان لە مێژوویدا ڕێزی لە توانا و لێهاتوویيی ئافرەتان گرتووە و لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لەژێر ئەو چەترە دیموکراسیيە دەیەوێت مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و بەرەو باشتری ببات.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێری پایتەخت

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی پارکی "دۆستایەتيی چین"ی کرد لە شاری هەولێر

پرۆژەکە بە هەماهەنگيی هەر یەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و کونسولگەريی گشتيی کۆماری چینی میللی و ژمارەیەک لە کۆمپانیا چینیيه‌كان دروست دەکرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

کونسولی گشتيی فەلەستین هیوای خواست پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامیيان هەبێت.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت

بڕیارە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سێ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە مالیزیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ و باڵیۆزخانەی عێراق لە مالیزیا دەکات کە هاوکار بووە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو سێ هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کۆبووەوە

لە دیدارەکە، باسی دۆخی گشتيی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەوشی هەنووکەیی کرا، بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا.

شاندێکی پەرلەمان و ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا و یەکێتيی ئەوروپا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

سەفین دزەیی جەختی لە گرنگی دامەزراندنی پەیوەندییەکی پتەو و سەقامگیر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران، تورکیا و سووریا کردەوە، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بوونی کورد لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە گرووپى "دۆستایه‌تی لەگەڵ هه‌رێمی کوردستان" کرد

دوای تەواوبوونی سەردانه‌كه‌يان، گرووپەكه‌ دیبەتێک لە پەرلەمانى بەریتانیا پێشکەش دەکەن لەسەر پەیوەنديى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا، لە بەردەم وەزیرى پەیوەنددار باس لە گرنگيى پێشخستنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکەن.