Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

کونسولی گشتيی فەلەستین سڵاوى مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستینی گەیاندە سەرکردایەتيی سیاسيی هەرێمی کوردستان.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە هەڵسوڕێنەری کاروباری بالیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد

هه‌ردوولا کۆک بوون لەباره‌ى چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.

به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیريی سعوودیە لە قەتەر کرد

سەفین موحسین دزەیی: گوتی ئەم جۆرە چالاکیيانە ڕۆلی بەرچاو لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان و ڕۆشنبیريی دیپلۆماسی لەنێوان گەلان و ناساندنی کولتووری وڵاتان ده‌بينن.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سەرۆکی یەکێتيی جیهانيی زانایانی موسڵمان کرد

دزەیی سوپاسی سەرۆکی یەکێتيی جیهانيی زانایانی موسڵمانى کرد بۆ پێشوازيی گەرم و ستایشی بەشداربوونيانى کرد لە چالاکییەکانی کۆنفرانس و ڕۆڵی ئایینەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سندوقی گەشەپێدانی قەتەری کرد

سەفین دزەیی؛ دەوڵەتی قەتەری کرد و گوتی قەتەر خواستی ڕوون و ئاشکرای هەیە بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى ژاپۆن لە هەرێمى كوردستان کۆبووه‌وه‌

جێگرى بەرپرسى فەرمانگە جەختى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگى لەگەڵ نێردەى وڵاتان و پێشکەشکردنى کاراسانيی پێویست، هه‌روه‌ها هاوکاری و هەماهەنگییەکانی وڵاتی ژاپۆن بەرز دەنرخێنێت.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگەی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

دزەیی هیوای خواست وڵاتی قەتەر هاوکار بێت لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان، بە تایبەت لە بواری دیپلۆماسی.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی سکرتاریەتی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

خاتوو نادین ماینزا سوپاسی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان.

سەفین دزەیی بەشداری لە کۆڕبەندی "لە ئازادیی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیاریەتیی ئایینی" لە وڵاتی قەتەر کرد

کۆنفرانسی ئەمساڵ هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ قووڵکردنەوەی چەمکی بەرپرسیارێتیی ئایینی لە گەیشتن بە ئاشتی، لەژێر ڕۆشناییی ئاستەنگەکانی ئێستای جیهاندا.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری ئاژانسی کۆیکای کۆریايى کرد

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ کە هەرێمی کوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانى بەردەوام دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتيی دوولایەنە، لەگەڵ هەموو وڵات و ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.