Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى بەلجیکا لە عەممان کۆبووەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 23ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ فلیپ ڤاندین بەڵک باڵیۆزى بەلجیکا بۆ عیراق و ئوردن کۆبووەوە.

باڵیۆزى بەلجیکا سەردانى هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە وبەرپرسانى حکومەت بەگرنگ وەسف کرد.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى فەرمانگە ئامادەیى نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ بالیۆزخانەى بەلجیکا و هاوکارییە مرۆییەکانى حکومەتى بەلجیکا لەرێگەى نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزنرخاند.

لە تەوەرێکى دیكەی کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتەکان لەبوارى نەخۆشى پەتاى کۆرۆنا و هەماهەنگى و هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەلجیکا و پەرەپێدانى پەیوەندیەکان باسکران.

هەروەها تیشك خرایە سەر بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق لە رووى ئابوورى و سیاسىەوە.

هاوکات بالیۆزى بەلجیکا ئاماژەى بە پەیوەندیەکانى لەمێژینەى ولاتەکەى کرد لەگەڵ هەرێمى کوردستان و هاوکات سوپاسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد بە مەبەستى هاوکارى کردنیان لە بوارە پەیوەنددارەکان.