جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هەنگاریا لەهەرێم کرد
هەولێر هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە ئیشتیڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا وە میکلۆش سابۆ جێگری کونسوڵ لە هەولێر.
لەم کۆبونەوەیەدا باسی بڕەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولاو چۆنییەتی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرا.
کونسوڵی گشتی هەنگاریا باسی لە چالاکییەکانیان لە هەرێم و هەوڵەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و زانکۆکان کرد کە دەخوازن لە ڕووی زەمالەی خوێندن و کشتوکاڵ و پیشەسازی پەیوەندییەکانیان پتەوتر بکەن.
هەردوولا باسیان لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغداو ڕەوشی نالەباری ئاوارەو پەنابەران کرد.