Skip to the content

نوێنەری حکومەت لەیەکێتی ئەوڕوپا بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا - عێراق کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان عیراق (GOV.KRD)- د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوڕوپا لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق بەشداری کرد.

لەکۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی پرسی رەوانە نەکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بە کارهێنانی پرسی مووچە وەک بابەتێکی سیاسی.


هەروها ئاماژەی بە دوایین بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە تێیدا ماف و شایستەدارایەکانی هەرێمی کوردستان بە زۆرینە پێشێل کران و ئەم هەنگاوانەیان وەکو پێشێلکردنی بنەماکانی دەستور و پێکەوەژیان لە عێراق پیشاندا.