Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندیيەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى سوید لە عیراق کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 10 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەنديیەکانى دەرەوە پێشوازى لە لارش روناش باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیيەکانی دەرەوە ئامادەبوو، باس لە پەیوەندیيەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کراو تیشکیان خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکان لە هەرێمى کوردستان و عیراق و بارودۆخى ئابوورى و سیاسى و مرۆیى تاوتوێ کران.

پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى سوید بەشێکى دیكەی کۆبوونەوەکە بوو.

باڵیۆزى سوید خۆشحاڵى خۆى دەربرى بۆ سەردانى کردنى هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوە لەگەل بەرپرسانى هەرێمی کوردستان.