Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ فابریک بوسالیم بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسی ڕێکخراوی ئێکسپێراتایز باسی لە کاروچالاکیەکانی ڕێکخراوەکەیان کرد بە گشتی لە لایەنی مرۆیی و تەندروستی و یارمەتیدانی گەنجان بۆ ئەوەی خاوەن پڕۆژەو کاری خۆیان بن.

دزەیی وێڕای دەستخۆشی جەختی کردەوە لەسەر بابەتی بەرزکردنەوەی تواناکانی گەنجانی و ئەو ڕێکارانەش کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان.

هەردوولا کۆک بوون بەکارکردن بەیەکەوە بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانیان لە هەرێم.