Skip to the content

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) لە هەرێمى کردستان کرد.

لەدیدارەکە بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) تیشکى خستەسەر دۆخى عیراق و چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، لەو ڕوانگەیەوەش ڕایگەیاند: پێویستە کێشەکانى عیراق لەناوەخۆ چارەسەر بکرێن و بەرنامەى چارەسەرى کێشەکانیش بۆ ئایندەیەکى دورمەودا بێت، هاوکات باسى لەدۆخى ئێستاى عیراق لەڕوى سیاسى و ئابورى کرد.

لەلایەن خۆشیەوە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە لەهەرێمى کوردستان بایەخ بە بازاڕى هەمەجۆر بدرێت، بەو ئامانجەى سەرچاوەى داهات زیاتر بێت و تەنها پشت بەداهاتى نەوت نەبەسترێت.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگە بەبایەخەوە باسى لە چارەسەرى کێشەکان کرد لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، و پێشمان وایە کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستییان بەچارەسەرە.