Skip to the content

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى کونسوڵى گشتى هۆڵەندا کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو مایکە کایزەر جێگرى کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگە ئاماژەى بە پەیوەندى پتەوى دوو لایەنەى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى هۆڵەندا كرد و هیواى بەردەاومی و بەرەوپێش بردنى پەیوەندییەکانى خواست.

لەلایەن خۆیەوە خاتوو کایزەر دووپاتی كردەوە حکومەتى هۆڵەندا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانى لەگەڵ حکومەتى هەرێم و لەم سۆنگەیەوەش بەردەوام دەبێت لە هاوکارى کردنى حکومەتى هەرێم و هاوبەشی پێکردنى ئەزموونى خۆیان بە تایبەت لە بوارەکانى کشتوکاڵ، ئەویش لە ڕێگاى هاوکارى کردن و ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى کشتوکاڵى لە هەرێمى کوردستان و ناردنى شارەزیان بە مەبەستى بە پیشەسازى کردنى کشتوکاڵ و بەرەوپێش بردنى ئەم کەرتە بە تایبەت کە خاک و ئاو و هەواى هەرێمى کوردستان زۆر گونجاوە بۆ پێشخستنى بوارى کشتوکاڵ.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی حکومەتى هۆڵەنداى کرد و ڕایگەیاند حکومەتى هەرێم بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەم هاوکاریانە بە تایبەت کە پلانى ستراتیژى حکومەتى هەرێم بریتیە لە فرە چەشن کردنى داهات و کەرتى کشتوکاڵیش بوارێکى گرنگە لە گرنگى پێدانى کارنامەى حکومەت.