Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لەعیراق کۆبووەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، باس لە بارودۆخی عێراق لە رووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و دۆخی شنگال دوای رێکەوتننامەی حکومەتی ھەرێم و عیراق و پرسی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرا.

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق باسی لە تەواو بوونی وادەی ئەرکەکەی کرد وەک باڵیۆز لە عیراق، وستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کرد بۆ لەخوگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەو پەنابەر لە هەرێمی کوردستان.

دزەیی هیوای خواست ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بچێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز لوندس خواست لە ئەرکی داهاتووی.