Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی بەلجیکا کرد بەسەرۆکایەتی د. جۆرج دالاما ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدوایین پێشوەچوونەکانی ناوچەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ وەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و چارەسەرکردنی پرسەکان لەگەڵ بەغدا خستەڕوو.

شاندی پەرلەمانی بەلجیکا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان و ستایشی رۆڵی حکومەتی هەرێمیان کرد لە پێشوازی کردنی ئاوارە و پەرنابەران و پاراستنی کەلتوری پێکەوە ژیان بەهەموو پێکهاتەکانی.

هەروەها تیشکیان خستە سەر هاوکاری مرۆیی و وڵاتی بەلجیکا کە پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە.

لەتەورێکی تری کۆبونەوە تیشک خرایە سەر بار دۆخی ئەمنی و سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان و گرینگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ڕۆلی بەلجیکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ئاوارەو پەنابەران تەورێکی تری گفتوگرۆیەکان بوو.

لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیی خۆشحاڵی دەبڕی بو سەردانی شاندی ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەڵاتی بەلجیکا بەرز نرخاند..