هەرێمی كوردستان ویۆنان دووپات لە بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەنەوە
![](/media/3477/dabanshadalareceivegrecianconsul.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132488856280000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکى نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ئیفوثیموس کۆستۆپۆڵۆس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارەکانى ئابوورى و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار.