Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەرێمى کوردستان پێویستى بە پشتگیرى و هاوکارى پەرلەمانى ئەوروپا هەیە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە هاننا نیومان ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا و جێگرى سەرۆکى لێژنەى مافى مرۆڤ کرد.

خاتوو هاننا ئاماژەی بەوە كرد سەردانەکەى بریتیە لە بەدواداچوون لەو پرۆژانەى یەکێتى ئەوروپا ئەنجامى دەدات لە هەرێمى کوردستان و پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى بە ئاوارە و پەنابەران لە ڕێگەى نووسینگەى یەکێتى ئەوروپا لە هەرێمى کوردستان و پرسی مافەکانى مرۆڤ.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە هیواى خواست بتوانن زیاتر پەرە بە پەیوەندى دوو لایەنە بدرێت و ئەم سەردانەى بەڕێزیانى بە گرنگ وەسف کرد بە تایبەت لە بارودۆخى ئێستا و ڕایگەیاند هەرێمى کوردستان پێویستى بە پشتگیرى و هاوکارى پەرلەمانى ئەوروپا هەیە.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە هەردوولا گەنگەشەى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراقیان کرد و هەماهەنگى دوو لایەنەیان بەرز نرخاند بۆ کارکردن و هەماهەنگی بەردەوام بۆ ڕوبەرووبوونەوەى گرفت و ئاستەنگەکان.