Skip to the content

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى کونسولگەرى گشتى بەریتانیا کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى کونسولگەرى گشتى بەریتانیا لە هەولێر بەسەرۆکایەتى خاتوو مێل سمارت جێگرى کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لەم دیدارەدا دوایین پەرەسەندنی گۆرەپانى سیاسى لە عیراق و هەرێمى کوردستان تاوتو کرا و تیشك خرایە سەر پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا و کاریگەری پەتای کۆڕۆنا لەسەر ڕەوشی جیهان بە گشتی.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەیى فەرمانگەى دەربڕى بۆ هەماهەنگى کردن و زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان.