جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى میسر کرد
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە محەمەد وەجیه حیجازی کونسوڵى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد.
لەم دیدارەدا تیشك خرایە سەر پەیوەندییە دووقۆڵەیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیی پەیوەست بە هەردوولا تاوتو كران.
کونسوڵى میسر ویستى وڵاتەکەى دووپاتکردەوە بۆ پێشخستنی ئاستى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان دا ،ئەوەشی خستەڕوو وڵاتەكەی ئەو ویستەی هەیە بە شێوەیەكی بەرفراوان پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات بە تایبەت لەبوارى گەیاندن و دەرمانسازى و گەشتى ئاسمانى.
جێگرى بەرپرسى فەرمانگە خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بە بوونى نوێنەرایەتى دیپلۆماسى میسر لە هەرێم و تیشکى خستە سەر پەیوەندى لە مێژینەى نێوان گەلى کوردستان و گەل و حکومەتى میسر.
هەر لەم سۆنگەیەوە هەردوولا کۆکبوون لەسەر چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانى زیاترى ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جیاوازەکاندا کە لە خزمەت و بەرژەوەندى هەردوولادابێت.