جێگرى بەرپرسی فەرمانگە پێشوازى لە نوێنەری وەزارەتى دەرەوەى فینلەندا کرد
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 1ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆز جۆسی تانەر نوێنەری وەزارەتى دەرەوەى فینلەندا کرد.
لە سەرەتاى دیدارەکەدا جێگرى بەرپرسی فەرمانگە بەناوى بەرپرسى فەرمانگە و حکومەتى هەرێم بەخێرهاتنى خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە سەردانى باڵیۆز تانەر بۆ هەرێمى کوردستان و ئەم سەردانەى بە گرنگ وەسف کرد بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونى پەیوەندى دوو لایەنە.
لەلایەن خۆشیەوە، باڵیۆز تانەر ڕایگەیاند حکومەتى فنلەندا بەردەوام دەبێت لە هاوکارى کردنى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەڵەتى هەروەها بە گرنگیەوە دەڕاونێتە پێگەى هەرێمى کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و هاوکارى کردنى ئاوارە و پەنابەران و لە ڕابردوو و ئێستادا.
تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە گفتوگۆ کردن لە بارەى پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر گەیشتن بە ڕێکەوتن لە بابەت پرسە هەڵواسراوەکان.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان کردەوە لەو بوارانەى کە جێگەی بایەخی هەردوولان.